سعودیە، لە ماوەی یەک رۆژدا زیاتر لە ١٩٠٠ تووشبووی بە کۆرۆنا تۆمارکرد

لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، شانشینی عرەبی سعودیە، زیاتر لە ١٩٠٠ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد.

ئەمرۆ سێشەممە ١٢ی ئایار، وەزارەتی تەندروستی سعودیە ١٩١١ تووشبووی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای تۆمارکرد و هەروەها ٩ حاڵەتی گیانلەدەستدانی بە هەمان ڤایرۆس ڕاگەیاند.

لە ئیستاشدا ژمارەی تووشبووان لە سعودیە گەیشتوەتە ٤٢٩٢٥ تووشبوو و ژمارەی گیانلەدەستدانیش بە هەمان نەخۆشی ٢٦٤ کەس.

هەروەها وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتە ڕاشیگەیاند کە ژمارەی چاکبوون گەیشتووەتە ١٥٢٥٠.

بەپی ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو زۆربەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆرۆنا لە (ریاز)ی پایتەختی سعودیە تۆمارکراون کە ٤٣٣ حاڵەت دەبن و ٣٠٦ حاڵەتیش لە شاری (مەکە)تۆمارکراون و ٤٠٧ حاڵەتی تووشبوونیش لە شاری(جەدە) تۆماکراون.

ز.ش